سەردێڕ:

لەبارەی جەژن و خۆپاراستن لە تای خوێنبەربوون؛ وەزارەتی تەندروستی هۆشداری دەدات

PM:10:15:15/06/2024

1664 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، داوا لە هاوڵاتییان دەکەن لە قەسابخانە رێگەپێدراوەکان گۆشت بکڕن و ئاژەڵ سەرببڕن. دەشڵێت، پێویستە هاوڵاتیان بە گرنگییەوە بڕواننە نەخۆشی تای خوێنبەربوون و لەکاتی بوونی هەر نیشانەیەک سەردانی نەخۆشخانە بکەن.


ئەمڕۆ شەممە، سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، پێویستە لە رۆژانی جەژندا هاوڵاتییان پابەند بن بە رێنماییە تەندروستییەکانەوە و هەوڵ بدەن لە قەسابخانە رێگەپێدراوەکان گۆشت بکڕن و ئاژەڵ سەرببڕن.

ئاماژەی بەوەش کرد، پێویستە هاوڵاتیان بە گرنگییەوە بڕواننە نەخۆشی تای خوێنبەربوون کە نیشانەکانی بریتین لە تای بەرز و سەرئێشە و خوێنبەربوون، لەکاتی هەبوونی ئەو نیشانانەشدا دەبێت بە زووی سەردانی دامەزراوە تەندروستییەکان بکەن.

ئەوەشی خستە روو، داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن لێپرسینەوە لە حاڵەتەکانی سەربڕینی ئاژەڵ بەشێوەی هەڕەمەکی بکەن چونکە یەکێکە لە هۆکارەکانی گواستنەوەی نەخۆشی.

باسی لەوەش کرد، خێزانەکان و منداڵان و هەرزەکاران ئاگادار دەکەنەوە، دووربن لە بەکارهێنانی یارییە ئاگرینەکان و دەمانچە و چەکی مورو، چونکە دەبنە هۆی سووتانی جەستە و برینداربوون.













گەلەری