سەردێڕ:

نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا ٢٨ دۆلار دابەزی

AM:09:29:13/06/2024

15592 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە دوو هەزار و ٣١٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ چوارشەممە، هەر ئۆنسەیەک ٢٨ دۆلار دابەزیوە.


بەهۆی هەڵاوسانەوە لە چەند رۆژی ڕابردوودا نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و چاوەڕوانیش دەکرا بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە هەمان شێوە نرخەکەی زیاتر بەرز ببێتەوە، بەڵام پێچەوانە بوو نرخەکەی دابەزی و هەرئۆنسەیەک ٢٨ دۆلار لە بەهاکەی لەدەستدا.

بەپێچەوانەی ئەوانەوە لە هەرێمدا نرخی زێڕ ماوەی چەند رۆژێکە ناجێگیرە و تەنها دوێنێ بۆ هەر مسقاڵێک نزیکەی پێنج هەزار دینار چووە سەر نرخەکەی.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهۆی بەرزبوونەوەی هەڵاوسان و زیادبوونی سودی سەر قەواڵە داراییەکانی گەنجینەی ئەمریکا لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی زێر بەرز بووەوە و لە ٦ی ئەم مانگەشدا هەر ئۆنسەیەکی بە دوو هەزار و ٣٦٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا.













گەلەری