سەردێڕ:

بانکی ناوەندی زیاتر لە ٢٧٣ ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە؛ نرخی دۆلار بەرز بووەوە

PM:02:51:10/06/2024

1020 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندیی عێراق فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاو کردەوە و رایگەیاند، بە تێکڕا زیاتر لە ٢٧٣ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش و حەواڵەی دەرەکی بە بانک و بازرگانەکان فرۆشتووە. هاوکات، لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٧٠٠ دینار.


ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق لە سەکۆی ئەلکترۆنی خستنەڕووی دراوە بیانییەکان رایگەیاند، بە تێکڕا ٢٧٣ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دۆلاریان بە نرخی فەرمی بانکەکە فرۆشتووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەو رێژەیە بڕی ١٨ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش و بڕی ٢٥٥ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە.

هاوکات، لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٧٠٠ دینار مامەڵەی پیوە دەکرێت، بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازار لە دوێنێدا ٦٠٠ دینار بەرز بووەتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بانکی ناوەندیی عێراق لە رێگای خشتەی هەفتانەی فرۆشی دراوی بیانی رایگەیاند، لەماوەی هەفتەی رابردوودا بە تێکڕا بڕی یەک ملیار و ٣٨٤ ملیۆن و ١١٠ هەزار و ٩٦٧ دۆلاری فرۆشتووە و بەراورد بە هەفتەی سەرەتای دوو مانگی رابردوو ئاستی فرۆش بەرێژەی ١٧٪ زیادی کردووە.













گەلەری