سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

AM:08:32:08/06/2024

804 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ گۆڕانکارییە سیاسی و جیۆپۆلەتیکییەکانی ناوچەکە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت ٧٩ دۆلار و ٦٢ سەنتە، بەمەش نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ هەینی، یەک دۆلار نزم بووەتەوە.


ئەمڕۆ شەممە، بە گوێرەی پێنوێنی جیهانی نەوت، یەک بەرمیلی نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٧٥ دۆلار و ٥٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزم بووەتەوە.
رۆژی ٢ی ئەم مانگە، رێکخراوی ئۆپیک پڵەس بڕیاریدا رێککەوتنی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت تا کۆتایی ئەمساڵ درێژ بکاتەوە.

پێشتر وڵاتانی ئۆپیک پڵەس لەسەر ئەوە رێک کەوتبوون کە بەرهەمهێنانی سێ ملیۆن و ٦٦٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە تا کۆتایی ئەمساڵ و بەرهەمهێنانی خۆبەخشانە بە رێژەی دوو ملیۆن و ٢٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە کە لە مانگی حوزەیراندا کۆتایی پێدێت، کەم بکەنەوە.

بڕیارەکەی ئۆپیک پڵەس کاریگەری راستەوخۆی لەسەر بازاڕی نەوت دەبێت لە جیهاندا، شارەزایانی ئابووری باس لەوە دەکەن، پێدەچێت بڕیارەکە نرخی نەوت بەرز بکاتەوە.













گەلەری