سەردێڕ:

نرخی زێر لەبازاڕەکانی هەرێم ١٠ هەزار دینار بەرزبوەوە

PM:06:15:06/06/2024

11828 جار خوێندراوەتەوە

نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دوو هەزار و ٣٦٤ دۆلارە، لە بازاڕەکانی هەرێمیش بەراورد بە دوێنێ، نرخی مسقاڵێک زێڕ ٩ بۆ ١٠ هەزار دینار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە گوێرەی پێنوێنیی بازاڕی جیهانیی زێڕ، گرامێک زێر بە ٧٦ دۆلار و یەک سەنت و کیلۆگرامێکیش بە ٧٦ هەزار و هەشت دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوکات، لە بازاڕەکانی هەرێمدا، پاش ئەوەی لە ماوەی دوو هەفتەدا نرخی زێڕ بەردەوام روو لە دابەزین بوو و نرخی هەر مسقاڵێک زیاتر لە ٢٥ هەزار دابەزی، لە ئێستادا نرخی ئەو کانزا زەردە لە هەوڵی بەرزبوونەوەدایە بۆ هەمان نرخی پێشتری.

نرخی مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەم جۆرەیە:

زێڕی عەیار ١٨ به ٤٢٠ هەزار دینارە

زێڕی عەیار ٢١ به ٤٩٠ هەزار دینارە

زێڕی عەیار ٢٢ به ٥١٠ هەزار دینارە

زێڕی عەیار ٢٤ به ٥٦٠ هەزار دینارە













گەلەری