سەردێڕ:

نرخی دۆلار دەستی بە دابەزین کردووە؛ بە کوێ دەگات؟

PM:04:26:06/06/2024

1944 جار خوێندراوەتەوە

نرخی دۆلار لە رۆژی ٢٠ـی تەمووزی ساڵی رابردوودا دەستی بەدابەزین کردووە بەرامبەر بە دیناری عێراق و دوای تیپەڕبوونی نزیکەی ساڵێک، شارەزایانی دراو دەڵین، نرخی دۆلار لە ئێستادا قورسە بەرزتربێتەوە بەهۆی رێکارەکانی بانکی ناوەندی و سیستمی ئەلیکترۆنیەوە لەم نرخەی ئێستایدا دەمێنێتەوە.


نرخی دۆلار لە ماوەی رابردوودا بەهۆی بەرزی ئاستی قەرزی عێراق و هێرشی گروپەچەکدارەکان بۆسەر باڵیۆزخانە و پێگەکانی ئەمریکا کەئاماژەیەک بوون بۆ فراوانبوونی مەترسییە هەرێمییەکان دەستی بەبەرزبوونەوەی کرد و بەهای ١٠٠ دۆلار گەیشتە١٦٠ هەزار دینار.

لەگەڵ راگرتنی هێرشە ئاسمانییەکان و رێککەوتنی ئاسایش و سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا، دوای تێپەڕبوونی پێنج مانگ بەسەر بەرزبوونەوەی دۆلاردا، جارێکی دیکە گەڕایەوە خانەی ١٤٧ هەزار دینار.

لەو بارەیەشەوە، مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەمیانەی رێکارەکانی بانکی ناوەندی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی متمانەی بانکەکان و سەکۆی ئەلیکترۆنی ئاستی پشتپێبەستنی هاوڵاتیان بەرامبەر بە دۆلار کەمیکردووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی کەمبوونەوەی خواستی هاوڵاتیانەوە، نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراق دەستی بە دابەزینکردووە ، کەئەوەس هەنگاویکی حکومەتی عێراق بووە بۆ کەمکردنەوەی نرخی دۆلار لە رێگای بانکی ناوەندییەوە.

هاوکات شارەزایەکی دراو لە بازاری دراوەکان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئێستاشدا لە بازاڕەکانی هەرێم، ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، و یچ مەترسییەک لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دۆلار نەماوە.













گەلەری