سەردێڕ:

بەرمیلێک نەوت بە چەند مامەڵەی پێوە دەکرێت؟

AM:08:43:04/06/2024

812 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ گۆڕانکارییە سیاسی و جیۆپۆلەتیکییەکانی ناوچەکە نرخی نەوت، ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برینت بە ٧٧ دۆلار و ٥٤ سەنتە، بەمەش نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ دووشەممە، چوار دۆلار دابەزیوە.


جێگربوونی نرخی نەوت لە بەرزیدا، هۆکارەکەی گۆڕانکارییە جیۆپۆلەتیکییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەمبوونەوەی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا و کەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی وڵاتانی کۆمەڵەی ئۆپیک پڵەسە.
هاوکات، پاش ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی یەک بەرمیل نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە رێژەی ٠.٩٢٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینی، لە ئێستادا بە گوێرەی پێنوێنی جیهانی نەوت، یەک بەرمیل بە ٧٣ دۆلار و ٣٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

رۆژی ٢ی ئەم مانگە، رێکخراوی ئۆپیک پڵەس بڕیاریدا رێککەوتنی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت تا کۆتایی ئەمساڵ درێژ بکاتەوە.

پێشتر وڵاتانی ئۆپیک پڵەس لەسەر ئەوە رێک کەوتبوون کە بەرهەمهێنانی سێ ملیۆن و ٦٦٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە تا کۆتایی ئەمساڵ و بەرهەمهێنانی خۆبەخشانە بە رێژەی دوو ملیۆن و ٢٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە کە لە مانگی حوزەیراندا کۆتایی پێدێت، کەم بکەنەوە.

بڕیارەکەی ئۆپیک پڵەس کاریگەری راستەوخۆی لەسەر بازاڕی نەوت دەبێت لە جیهاندا، شارەزایانی ئابووری باس لەوە دەکەن، پێدەچێت بڕیارەکە نرخی نەوت بەرز بکاتەوە.













گەلەری