سەردێڕ:

ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بە چەند مامەڵەی پێوە دەکرێت؟

PM:01:11:03/06/2024

26480 جار خوێندراوەتەوە

ماوەی چەند رۆژێکە نرخی ١٠٠ دۆلار لە خانەی ١٤٥ هەزار دیناردا جێگیرە و لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٣٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.


لەماوەی دوو هەفتەی رابردوودا نرخی دۆلار دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و گەیشتە خانەی ١٤٤ هەزار دینار، لە ئێستاشدا بەرزبووەتەوە بۆ خانەی ١٤٥ هەزار دینار و ماوەی چەند رۆژێکە لەو خانەیەدا جێگیر بووە.

لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی پابەندبوونی بانکەکان بە لیژنەی چاکسازی و پلانە دارێژراوەکانی بانکی ناوەندی . نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزبوونەوەیەکی بەرچاو دەبینێت.

پێشتر، مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەگەڵ پابەندبوونی بانکەکاندا دەستدەکرێت بە بەرزکردنەوەی ئاستی فرۆش و دابینکردنی سەکۆکانی تایبەت بە بازاڕی ناوخۆ کە سەرجەم مامەڵە داراییەکانیان لە رێگای دینارەوە دەبێت. وتیشی، "عێراق هەوڵدەدات کە پشتپێبەستنی ناوخۆ بە دینار بەرزتربکاتەوە لەوەی لە ئێستادا هەیە بەوەش نرخی دۆلار لەمەودوا بەرزبوونەوە بە خۆیەوە نابینێت".













گەلەری