سەردێڕ:

لە یەک شەودا؛ روسیا ١٠٠ مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئاڕاستەی ئۆکرانیا کرد

PM:07:16:01/06/2024

1684 جار خوێندراوەتەوە

هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا رایگەیاند، شەوی رابردوو روسیا ١٠٠ مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئاڕاستەی وێستگەکانی وزە و بەرهەمهێنانی کارەبا لە ئۆکرانیا کردووە.


ئەمڕۆ شەممە، هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، سوپای روسیا ٥٣ مووشەکی جۆراوجۆر و ٤٧ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئاڕاستەی وێستگە و دەزگا گرنگەکانی ئۆکرانیا کردووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، لەو ژمارەیە توانیویانە بە سەرکەوتووی ٣٥ مووشەک و ٤٦ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بخەنە خوارەوە.

باس لەوەش کراوە، بەشێک لە مووشەکەکان ئامانجەکانیان پێکاوە، ئەوەش کاریگەری دەبێت بۆسەر دابەشکردنی کارەبا چونکە بەهۆی هێرشەکانەوە زیان بەر وێستگەکان کەوتووە.

هاوکات، ڤۆڵۆدێمیر زێلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، داوا دەکات سیستەمی بەرگری ئاسمانی زیاتر بۆ وڵاتەکەی دابین بکرێت بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی روسیا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ٢٤ـی شوباتی ٢٠٢٢، هێزەکانی رووسیا بە فەرمانی راستەوخۆی ڤلادیمێر پوتنی سەرۆکی رووسیا، هێرشیان بۆ سەر خاکی ئۆکرانیا دەست پێکرد، تا ئێستاش جەنگەکە بەردەوامە و بەهۆیەوە هەزاران کەس لە هەردوولا گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون، هاوکات ناردنی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ ئۆکرانیا لەلایەن وڵاتانی رۆژئاوا و بەتایبەت ئەمریکا بەردەوامن.













گەلەری