سەردێڕ:

نرخی نەوت زیاتر دابەزی

AM:08:16:31/05/2024

752 جار خوێندراوەتەوە

دوا بەدوای گۆڕانکارییە سیاسی و جیۆپۆلەتیکییەکانی ناوچەکە نرخی نەوت دوای تێپەڕبوونی حەوت مانگ نزیکدەبێتەوە لە قۆناغی گەڕانەوە بۆ نرخی سەقامگیربوونی بازاڕەکان، لە ئێستاشدا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٨١ دۆلار و ٧٥سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی سێ دۆلار نزمبووەتەوە.


کۆتایی ئەم هەفتەیە لەگەڵ دەستپێکی نزمبوونەوەی نەوتی برینتدا بەهۆی گۆڕانکارییە جیۆپۆلەتیکییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، نرخی یەک بەرمیل نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە رێژەی ١١٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
هاوکات نەوتی رۆژئاوای تێکساس بۆ هەر بەرمیلیک بڕی ٧٧ دۆلار و ٦٨ سەنت دیاری کراوە لەلایەن پینوێنی جیهانی و ئەو نرخەش تایبەتە بە رێژەی گۆڕانکارییەکانی خواستی جیهان و بازاڕەکانەوە، پێشبینیش دەکرێت بەهۆی درێژکردنەوەی ماوەی خۆبەخشی کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان نرخی نەوت دووبارە بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ببینێت. 
لەلایەکی دیکەشەوە، بڕیارە رۆژى ٢ـى مانگی داهاتوو ئەندامانى رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک پڵەس) بەشێوەى ئۆنلاین کۆببنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر سیاسەتی بەرهەمهێنانی نەوتی رێکخراوەکە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ساڵى ٢٠٢٢ـەوەوە ناوبەناو رێکخراوى ئۆپێک پڵەس بڕیار لەسەر کەمکردنەوەى ناچاریی و خۆویستی بەرهەمهێنانى نەوت لەلایەن ئەندامانى رێکخراوەکەوە دا بۆ رێگرتن لە نزمبوونەوەى نرخى ئەو وزەیە.













گەلەری