سەردێڕ:

ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بە چەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

PM:12:05:30/05/2024

2420 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەو دابەزینە بەرچاوەی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەخۆیەوە بینی، لەئێستادا دۆلار لە خانەی ١٤٤ هەزار دیناردا ماوەتەوە و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٤ هەزار و٩٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.


نرخی دۆلار بەراورد بە دوینێ چوارشەممە، ٢٠٠ دینار لە بەهاکەی بەرزبووەتەوە و لە ئێستاشدا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ١٤٤ هەزار و ٩٠ دینار.

هاوکات نرخی دۆلار بەراورد بە رۆژی یەکشەممە، گۆڕانکارییەکەی گەورەی بەخۆیەوە دیوە بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی فرۆشی رۆژانەی بانکی ناوەندییەوە، پێشبینیش دەکرێت نرخی دۆلار لەگەڵ جێبەجێکردنی نرخی نوێی فەرمی دۆلاردا زیاتر دابەزین بەخۆیەوە ببینێت.

پێشتر مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئایندەیەکی نزیکدا نرخی دۆلاری بازاڕی ناوخۆ هاوتەریب یاخود نزیک دەبێتەوە لە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی و بۆ ئەو مەبەستەش رێکاری نوێ دەگیرێتە بەر.

ئەو راوێژکارە داراییە ئەوەشی خستەروو، لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی پابەندبوونی بانکەکان بە لیژنەی چاکسازی و پلانە دارێژراوەکانی بانکی ناوەندی . نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزبوونەوەیەکی بەرچاو دەبینێت.

باسی لەوەش کرد، لەگەڵ پابەندبوونی بانکەکاندا دەستدەکرێت بە بەرزکردنەوەی ئاستی فرۆش و دابینکردنی سەکۆکانی تایبەت بە بازاڕی ناوخۆ کە سەرجەم مامەڵە داراییەکانیان لە رێگای دینارەوە دەبێت. وتیشی، "عێراق هەوڵدەدات کە پشتپێبەستنی ناوخۆ بە دینار بەرزتربکاتەوە لەوەی لە ئێستادا هەیە بەوەش نرخی دۆلار لەمەودوا بەرزبوونەوە بە خۆیەوە نابینێت".













گەلەری