سەردێڕ:

زیرەکی دەستکرد؛ جەڵتەی مێشک دەگۆڕێت بۆ فرەزمانی

PM:07:25:29/05/2024

2268 جار خوێندراوەتەوە

رزگاربوانی جەڵتەی مێشک لە رێگای تەکنەلۆژیایەکی نوێی زیرەکی دەستکرد کە بە "دوو زمان" ناسراوە دەتوانن بە زمانی ئیسپانی و ئینگلیزی گفتوگۆ بکەن.


بۆ یەکەم جار، چەند زانایەک لە زانکۆی کالیفۆرنیا - سانفرانسیسکۆ، ئامێرێکیان پەرە پێداوە کە بە زیرەکی دەستکرد کار دەکات، بەکاردەهێنێت بۆ یارمەتیدانی ئەو کەسانەی لە جەڵتەی مێشک چاک بوونەتەوە توانای ئەوەیان دەبێت بە زمانەکانی ئیسپانی و ئینگلیزی گفتوگۆ بکەن.

ئەو ئامێرە، لەلایەن ١٠ زانای سەنتەری ئەندازیاری دەمار و دەستکردی زانکۆی کالیفۆرنیاوە بۆ ماوەی چەند ساڵێکە کاری لەسەر دەکرێت، چەند جارێکیش هەوڵیان داوە بۆ دووبارە داڕشتنەوەی سیستمی کۆکردنەوەی وشەکان، کە لەسەر ئامێرەکە تۆمارکراوە، یارمەتی کەسەکە دەدات لە رێگای چالاکییەکانی مێشکەوە، وشەکان بگۆڕێت بۆ گفتوگۆکردنی راستەوخۆ.

یەکەم تاقیکردنەوەی ئامێرەکە، لەلایەن ئێدوارد چانگ، پزیشکی نەشتەرگەری دەمار، کە وەک هاوبەشی بەڕێوەبەری سەنتەری ئەندازیاری دەمار و چالاکییە مێشکییەکان، لەگەڵ زاناکاندا کاری کردووە بۆ چاندنی ئەو ئامێرە، لە مێشکی کەسێکی تەمەن ٢٠ ساڵاندا چێندراوە.

لەیەکەم قۆناغدا گەنجە ٢٠ ساڵانەکە، لە ساڵی ٢٠١٩ـدا کە نەشتەرگەرییەکەی بۆ کرا، بەقورسی دەیتوانی وشە ئینگلیزییەکان بڵێتەوە بەهۆی ئەوەی بە رەگەز ئیسپانی بوو، ئەم زانستە وشەکان لە مێشکی کەسەکەدا دەگۆڕێت بۆ ئینگلیزی و پاشان وای لێدەکات بە ئینگلیزی گفتوگۆ بکات و وشەکان دەرببڕێت بە شێوەیەکی دروست.

لەو بارەیەشەوە، ئێدوارد چانگ دەڵێت، "ئەم هەنگاوەی زیرەکی دەستکرد سەرەتایەک دەبێت بۆ کرانەوەی مرۆڤ بە رووی فرەزمانیدا، بۆیە تاقیکردنەوە لەسەر ئەو رزگاربووە کراوە تا بتوانین لە قورستین حاڵەتەکاندا زیرەکی دەستکرد بخەنە کار بۆ گفتوگۆکردن".



 













گەلەری