سەردێڕ:

نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

AM:09:22:29/05/2024

1376 جار خوێندراوەتەوە

دوا بەدوای گۆڕانکارییە سیاسی و جیۆپۆلەتیکییەکانی ناوچەکە نرخی نەوت دوای تێپەڕبوونی حەوت مانگ نزیکدەبێتەوە لە قۆناغی گەڕانەوە بۆ نرخی سەرەتای خۆی، لە ئێستاشدا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٨٤ دۆلار و ٤٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی زیاتر لە یەک دۆلار بەرزبووەتەوە.


سەرەتای ئەم هەفتەیە لەگەڵ دەستپێکی بەرزبوونەوەی نەوتی برینتدا بەهۆی گۆڕانکارییە جیۆپۆلەتیکییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئاسیا، نرخی یەک بەرمیل نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە رێژەی ١،١١٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، بۆ ئەمڕۆش نرخەکەی یەک دۆلار بەرزبووەتەوە.

هاوکات نەوتی رۆژئاوای تێکساس بۆ هەر بەرمیلیک بڕی ٨٠ دۆلار و ١٤ سەنت دیاری کراوە لەلایەن پینوێنی جیهانی و ئەو نرخەش تایبەتە بە رێژەی گۆڕانکارییەکانی خواستی جیهان و بازاڕەکانەوە.

لەلایەکی دیکەشەوە،بڕیارە رۆژى ٢ـى مانگی داهاتوو ئەندامانى رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک پڵەس) بەشێوەى ئۆنلاین کۆببنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر سیاسەتی بەرهەمهێنانی نەوتی رێکخراوەکە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ساڵى ٢٠٢٢ـەوەوە ناوبەناو رێکخراوى ئۆپێک پڵەس بڕیار لەسەر کەمکردنەوەى ناچاریی و خۆویستی بەرهەمهێنانى نەوت لەلایەن ئەندامانى رێکخراوەکەوە دا بۆ رێگرتن لە نزمبوونەوەى نرخى ئەو وزەیە.

رێکخراوی ئۆپیک پڵەس، لە مانگی ئازاردا بەمەبەستی سەقامگیرکردنی نرخی نەوت لە خوار ٩٠ دۆلارەوە وادەی کەمکردنەوەی هەناردەکردن و بەرهەمهێنانی نەوتی رۆژانەی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس و وڵاتانی خۆبەخش لە نێویشیاندا عێراقی تا مانگی حوزەیران درێژکردەوە.


 













گەلەری