سەردێڕ:

بانکی ناوەندی ٢٧٦ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە؛ دۆلار بەچەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

PM:04:15:22/05/2024

7768 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، بۆ فرۆشی ئەمڕۆ بەتێکڕا زیاتر لە ٢٧٦ ملیۆن دۆلار بەشێوەی کاش و حەواڵەی دەرەکی بە بانک و بازرگانەکان فرۆشراوە. هاوکات لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٦٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق لە سەکۆی خستنەڕووی دراوە بیانییەکان رایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ بە تێکڕا ٢٧٦ ملیۆن و ٨٤٠ هەزار و ٣٩٥ دۆلار بە نرخی فەرمی بانکەکە فرۆشراوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، لەو رێژەیە ٧٥ ملیۆن و ٥٦٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە، ٢٠١ ملیۆن و ٢٨٠ هەزار و ٣٩٥ دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی فرۆشراوە.

هاوکات، لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٦٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ لە دوێنێدا نرخەکەی دابەزیوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، هەفتەی رابردوو بانکی ناوەندیی عێراق بڕی ملیارێک و ٣٨١ ملیۆن و ٨٧١ هەزار و ٣٣٨ دۆلاری فرۆشتووە، لەو بڕەش، ملیارێک و ٢٦٤ ملیۆن و ١٩٤ هەزار و ٣٤٢ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ١٠٩ ملیۆن و ٦٧٦ هەزار و ٩٩٦ دۆلاری بەشێوەی کاش بووە.













گەلەری