سەردێڕ:

لەپێناو خۆبەدوورگرتنیان لە کاریگەرییەکانی جەنگ؛ هەڵۆکان رێگاکانی کۆچکردنیان لە ئۆکرانیا گۆڕیوە

PM:10:27:21/05/2024

2316 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی بی بی سی بەریتانی بڵاوی کردووە، بەپێی توێژینەوەی زاناکان لەدوای دەستپێکی جەنگی ئۆکرانیاوە لەپێناو خۆبەدوور گرتنیان لە کاریگەرییەکانی جەنگەکە و ئەو زیانانەی بەریان دەکەوێت لە ئەنجامی جەنگەوە، هەڵۆکان رێگاکانی کۆچکردنیان لە سەرانسەری ئۆکرانیا گۆڕیوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، ئاژانسی بی بی سی بەریتانی بڵاوی کردووە، بەپێی توێژینەوەی زاناکان جەنگی ئۆکرانیا کاریگەریی وێرانکەری لەسەر مرۆڤ و ژینگە هەبووە، هەروەها ململانێکان کاریگەرییان لەسەر گیانلەبەرە کێوییەکانیش هەبووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، هەڵۆکان هەموو بەهارێک لە یۆنان و زۆنگاوی سودەوە لە باشووری سودان بە ئاسمانی ئۆکرانیادا کۆچ دەکەن بۆ شوێنی زاوزێکردن لە بێلاڕووس.

ئەوەش خراوەتە روو، بەپێی توێژینەوەکان کە لەڕێگەی جی پی ئێسەوە ئەنجامدراون، لەدوای دەستپێکی جەنگی ئۆکرانیاوە هەڵۆکان رێگاکانی کۆچکردنیان لە سەرانسەری ئۆکرانیا گۆڕیوە.

باس لەوەش کراوە، هەڵۆکان لەپێناو خۆبەدوور گرتنیان لە کاریگەرییەکانی جەنگەکە و ئەو زیانانەی بەریان دەکەوێت لە ئەنجامی پیسبوونی ژینگە بەهۆی تەقینەوە و تەقاندنی مووشەک و تۆپ لە رێگەی فرۆکە و تانکەکانەوە لادانێکی گەورەیان لە رێگاکانی ئاسمانی ئۆکرانیادا ئەنجامداوە.

لە ٢٤ـی شوباتی ساڵی ٢٠٢٢ـەوە جەنگی روسیا و ئۆکرانیا دەستی پێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامە و بەهۆیەوە زیاتر لە ٣٠٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.













گەلەری