سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. بەرکەوتنی فڕۆکەیەک بە تاسەیەکی هەوایی گیانلەدەستدانێک و ٣٠ برینداری لێکەوتەوە

PM:03:02:21/05/2024

4624 جار خوێندراوەتەوە

میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، بەهۆی بەرکەوتنی فڕۆکەیەک بە تاسەیەکی هەوایی لەکاتی گەشتێکیدا لە بەریتانیاوە بۆ سەنگافورە، کەسێک گیانی لەدەستدا و ٣٠ کەسی دیکە بریندار بوون.


میدیاکان باسیان لەوەکردووە، فڕۆکەکە لە جۆری بۆینگ- ٧٧٧-٣٠٠ ER بووە و ٢١١ سەرنشینی هەڵگرتووە، لەگەڵ ١٨ کەس لە ستافی ناو فڕۆکەکە.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، فڕۆکەکە سەر بە هێڵی ئاسمانی سەنگافورە بووە و لە لەندەنەوە بەرەو سەنگافورە بەڕێکەوتووە، بەڵام لەناکاو داوای نیشتنەوەی بەپەلەی کردووە.

ئەوەش هاتووە، فڕۆکەکە لە هەوادا رووبەڕووی گەردەلوولێکی بەهێز بووەتەوە، کە پێیان دەوترێت تاسەی هەوایی، بەڵام بەهێزی گەردەلوولەکە بووەتە هۆی ئەوەی کەسێک گیانلەدەست بدات و ٣٠ کەسی دیکە بریندار بن، هەروەها چەندین شتومەک و کەلوپەلی ناو فڕۆکەکەش تێکشکاون بەسەر یەکدا.













گەلەری