سەردێڕ:

بانکی ناوەندی رێژەیەکی زۆری دۆلاری کاشی فرۆشتووە؛ نرخی دۆلار دابەزی

PM:12:28:21/05/2024

31116 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، بۆ فرۆشی ئەمڕۆ بەتێکڕا زیاتر لە ٢٧١ ملیۆن دۆلار بەشێوەی کاش و حەواڵەی دەرەکی بە بانک و بازرگانەکان فرۆشراوە. هاوکات لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٦٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق لە سەکۆی خستنەڕووی دراوە بیانییەکان رایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ بە تێکڕا ٢٧١ ملیۆن و ٣٧٨ هەزار و ٦٠٦ دۆلار بە نرخی فەرمی بانکەکە فرۆشراوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، لەو رێژەیە ٨٤ ملیۆن و ٢٥٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە، بەراورد بە رێژەی کاش لە دوێنێدا کە زیاتر لە ١٩ ملیۆن دۆلار بوو، بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە. هاوکات، ١٨٧ ملیۆن و ١٢٨ هەزار و ٦٠٦ دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی فرۆشراوە. 

هاوکات، لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٦٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ لە دوێنێدا نرخەکەی دابەزیوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، هەفتەی رابردوو بانکی ناوەندیی عێراق بڕی ملیارێک و ٣٨١ ملیۆن و ٨٧١ هەزار و ٣٣٨ دۆلاری فرۆشتووە، لەو بڕەش، ملیارێک و ٢٦٤ ملیۆن و ١٩٤ هەزار و ٣٤٢ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ١٠٩ ملیۆن و ٦٧٦ هەزار و ٩٩٦ دۆلاری بەشێوەی کاش بووە.













گەلەری