سەردێڕ:

بانکی ناوەندی زیاتر لە ٢٧٨ ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە؛ چەندی کاشە؟

PM:03:38:19/05/2024

880 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندیی عێراق رێژەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد، بە تێکڕا زیاتر لە ٢٧٨ ملیۆن دۆلاری بە بانک و بازرگانەکان فرۆشتووە، لەو بڕەش، زیاتر لە ١٢ ملیۆن دۆلاری بە شێوەی کاش بووە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق لە سەکۆی خستنەڕووی دراوە بیانییەکان رایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ، بە تێکڕا ٢٧٨ ملیۆن و ٤٦٤ هەزار و ٧٥٩ دۆلار بەشێوەی کاش و حەواڵەی دەرەکی بە بانک و بازرگانەکان فرۆشراوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، لەو رێژەیە ١٢ ملیۆن و ٢٢٠ هەزار دۆلاری بە شێوەی کاش و ٢٦٦ ملیۆن و ٢٤٤ هەزار و ٧٥٩ دۆلاری بە شێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بانکی ناوەندیی عێراق لە ماوەی ١٢ تا ١٦ـی ئایار بڕی ملیارێک و ٣٨١ ملیۆن و ٨٧١ هەزار و ٣٣٨ دۆلاری فرۆشتووە، لەو بڕەش، ملیارێک و ٢٦٤ ملیۆن و ١٩٤ هەزار و ٣٤٢ دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و ١٠٩ ملیۆن و ٦٧٦ هەزار و ٩٩٦ دۆلاری بە شێوەی کاش بووە.













گەلەری