سەردێڕ:

لەم هەفتەیەدا؛ بانکی ناوەندی زیاتر لە ملیارێک و ٣٨١ ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە

AM:09:58:17/05/2024

1096 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی راپۆرتە داراییەکانی بانکی ناوەندیی عێراق، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا، بانکەکە زیاتر لە ملیارێک و ٣٨١ ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە، بەراورد بە هەفتەی رابردوو، فرۆشی دۆلار کەمی کردووە.


لەم هەفتەیەدا بانکی ناوەندیی عێراق بڕی ملیارێک و ٣٨١ ملیۆن و ٨٧١ هەزار و ٣٣٨ دۆلاری فرۆشتووە، لەو بڕەش، ملیارێک و ٢٦٤ ملیۆن و ١٩٤ هەزار و ٣٤٢ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ١٠٩ ملیۆن و ٦٧٦ هەزار و ٩٩٦ دۆلاری بەشێوەی کاش بووە.

فرۆشی بانکی ناوەندیی عێراق بەراورد بە هەفتەی رابردوو کەمێک دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، بەوپێیەی لە هەفتەی رابردوودا بانکەکە ملیارێک و ٣٩٥ ملیۆن و ٢٥ هەزار و ٥٠٧ دۆلاری فرۆشت.

فرۆشی ئەم هەفتەیەی بانکی ناوەندی بەم شێوەیە بووە:

یەکشەممە، ١٢ـی ئایار:

بانکی ناوەندی ٢٧٤ ملیۆن و ٢٨٠ هەزار و ٧٩٨ دۆلاری فرۆشتووە، لەو بڕەش، ٢٥٣ ملیۆن و ٩٠٣ هەزار و ٨٠٢ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٢٠ ملیۆن و ٣٧٦ هەزار و ٩٩٦ دۆلاری بەشێوەی کاش بووە.

دووشەممە، ١٣ـی ئایار:

بانکی ناوەندی ٢٧٧ ملیۆن و ١٦٤ هەزار و ٣٦٢ دۆلاری فرۆشتووە، لەو بڕەش، ٢٥٣ ملیۆن و ٨١٤ هەزار و ٣٦٢ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٢٣ ملیۆن ٣٥٠ هەزاری بەشێوەی کاش بووە.

سێشەممە، ١٤ـی ئایار:

بانکی ناوەندی ٢٧١ ملیۆن و ٧١٨ هەزار و ٣٧٦ دۆلاری فرۆشتووە، لەو بڕەش، ٢٤١ ملیۆن و ٧٩٨ هەزار و ٣٧٦ دۆلاری بەشێوەی حەواڵەو ٢٩ ملیۆن و ٩٢٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە.

چوارشەممە، ١٥ـی ئایار:

بانکی ناوەندی ٢٧٧ ملیۆن و ٥٧٣ هەزار و ٥٨١ دۆلاری فرۆشتووە، لەو بڕەش، ٢٥٥ ملیۆن و ٥٨٣ هەزار و ٥٨١ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٢١ ملیۆن و ٩٩٠ هەزاری بەشێوەی کاش بووە.

پێنجشەممە، ١٦ـی ئایار:

بانکی ناوەندی ٢٨١ ملیۆن و ١٣٤ هەزار و ٢٢١ دۆلاری فرۆشتووە، لەو بڕەش، ٢٥٩ ملیۆن و ٩٤ هەزار و ٢٢١ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٢٢ ملیۆن و ٤٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە.













گەلەری