سەردێڕ:

نرخی نەوت بەرز بووەوە

AM:08:30:16/05/2024

948 جار خوێندراوەتەوە

پاش دابەزینی نرخی نەوت لە چەند رۆژی رابردوودا و لەگەڵ فراوانبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت جارێکی دیکە بەرزبووەوە، لە ئێستاشدا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٨٣ دۆلار و ١٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٧٩ دۆلار و ٢٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە ٢٤ کاتژمێری رابردوو نرخەکەی بەرزبووەتەوە.
لەبارەی کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رایگەیاند، بەردەوام دەبن لەسەر کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان و لە ئێستاشدا خواستی بازاڕەکان بۆ نەوت تا سەرەتای مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ بە پارێزراوی ماوەتەوە.
لەو بارەیەشەوە بانکی جەی پی مۆرگان لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بەهۆی بەرزبوونەوەی خواستی جیهان بۆ نەوتی عێراق پێشبینی دەکرێت ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە ساڵی ٢٠٢٥ـدا بەرێژەی ٣٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە بەرزبکرێتەوە. وتیشی، " نرخی نەوت بە تێکڕای ٨٢ دۆلار دیاری دەکرێت بۆ عێراق".
ئەوەش لە کاتێکدایە، رێکخراوی ئۆپیک پڵەس گۆڕانکاری لە ئاستی خواستی وڵاتان و دەستڕاگەیشتن بە نەوت دەکات و لە بەرامبەردا ئاماژە بە کاریگەرییەکانی خواستی جیهان لەسەر نرخی نەوتی وڵاتانی بەشداربوو لە ئۆپیک پڵەسدا دەکات.













گەلەری