سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

AM:08:26:15/05/2024

932 جار خوێندراوەتەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ کەمێک دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٨٢ دۆلار و ٨٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٧٨ دۆلار و ٥٣ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە ٢٤ کاتژمێری رابردوو، نرخەکەی کەمێک دابەزیوە.

لەبارەی کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان، پێشتر رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رایگەیاند، بەردەوام دەبن لەسەر کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان و لە ئێستاشدا خواستی بازاڕەکان بۆ نەوت تا سەرەتای مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ بە پارێزراوی ماوەتەوە.

لەو بارەیەشەوە بانکی جەی پی مۆرگان لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بەهۆی بەرزبوونەوەی خواستی جیهان بۆ نەوتی عێراق پێشبینی دەکرێت ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە ساڵی ٢٠٢٥ـدا بەرێژەی ٣٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە بەرز بکرێتەوە و نرخی نەوت بە تێکڕای ٨٢ دۆلار دیاری دەکرێت بۆ عێراق.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رێکخراوی ئۆپیک پڵەس گۆڕانکاری لە ئاستی خواستی وڵاتان و دەستڕاگەیشتن بە نەوت دەکات و لە بەرامبەردا ئاماژە بە کاریگەرییەکانی خواستی جیهان لەسەر نرخی نەوتی وڵاتانی بەشداربوو لە ئۆپیک پڵەسدا دەکات.













گەلەری