سەردێڕ:

دوای ١٥ رۆژ لە دیار نەمانی؛ ئەمڕۆ تەرمی ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکان دۆزرایەوە

PM:08:10:14/05/2024

3592 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە بنکەی پۆلیسی قەرەهەنجیر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەدوای ١٥ رۆژ لە دەرچوونی ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکان لە ماڵ و دیار نەمانی، ئەمڕۆ تەرمەکەی لە گوندی هەیبە دۆزراوەتەوە. دەشڵێت، "بەپێی زانیارییەکان ئەو کەسە ماوەیەکی زۆر لەپێش کوژراوە".


ئەمڕۆ سێشەممە، چاوگێک لە بنکەی پۆلیسی قەرەهەنجیر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ماوەی ١٥ رۆژە هاوڵاتییەک کە ئەندامی هێزە ئەمنییەکانە لە ماڵ دەرچووە و چارەنووسی نادیار بووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەدوای ١٥ رۆژ، ئەمڕۆ تەرمی ئەو هاوڵاتییە لە گوندی هەیبە لە سنووری کەرکوک دۆزراوەتەوە.

ئەوەشی خستە روو، بەپێی زانیارییەکان ئەو هاوڵاتییە ماوەکی زۆر پێش ئێستا کوژراوە و ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزراوەتەوە و رەوانەی پزیشکی دادی کەرکوک کراوە.
سۆران محەمەد - کەرکوک













گەلەری