سەردێڕ:

بەهۆی کەوتنی تابلۆیەکی ریکلامەوە لە مۆمبای ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٦٠ی دیکە بریندار بوون

AM:09:54:14/05/2024

2224 جار خوێندراوەتەوە

میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، بەهۆی کەوتنی تابلۆیەکی راگەیاندنەوە لەسەر یەکێک لە شەقامەکانی شاری مۆمبای هیندستان، ١٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٦٠ی دیکەش بریندار بوون.


گۆراف شۆهان لە دەستەی نیشتیمانی و بەڕێوەبردنی کارەسات لە شارەکە باسی لەوەکردووە، بەهۆی زریان و رەشەباوە تابلۆیەکی ریکلامکردن لە شوێنێکی بازاڕکردن و نزیک بەنزینخانەیەکدا کەوتووە و بەهۆیەوە ١٢ کەس گیانیان لەدەستداوە، کە توانراوە تەرمی هەشتیان دەربهێنرێتەوە و چوارەکەی دیکە هێشتا لەژێر پاشماوەی تابلۆ شکاوەکەدان.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، رووداوەکە لەنزیک بەنزینخانەیەکدا روویداوە بۆیە دەرهێنانەوەی تەرمەکانی دیکە کاتی پێویستە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە رووداوەکەدا ٦٠ کەسی دیکەش برینداربوون، کە لە ئێستادا گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و چارەسەر وەردەگرن.

شاری مۆمبای یەکێکە لە شارەکانی هیندستان و بە پایتەختی ئابووری و بازرگانی وڵاتەکە ناسراوە.













گەلەری