سەردێڕ:

لەکاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا هات

PM:05:21:13/05/2024

2096 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ داخستنی بازاڕی دراوەکانی هەرێم نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوە کرا، بەوەش بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان، نرخی دۆلار بەرز بووەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٥ هەزار و ٦٠٠ دینار مامەڵەی پێوە کرا، لەکاتی داخستنی بازاڕیشدا، نرخی ١٠٠ دۆلار نزیکەی ١٠٠ دینار بەرز بووەوە.

هاوکات، بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ لە سەکۆی فرۆشتنی دۆلار، زیاتر لە ٢٧٧ ملیۆن دۆلاریان بە گەشتیاران و بازرگانان فرۆشتووە.

ئەوەش خراوەتە روو، لەو بڕە زیاتر لە ٢٥٣ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بووە و زیاتر لە ٢٣ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش بووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، چاوگێکی ئاگادار لە بانکی ناوەندی لەبارەی فرۆشی ئەم هەفتەیەوە بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، نوێنەرایەتی بانکی ناوەندی لە کۆبوونەوەی ئاساییان لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سەبارەت بە بەرزکردنەوەی ئاستی فرۆشی هەفتانە بە رێژەی ٢٠٠ بۆ ٢٥٠ ملیۆن دۆلار لەسەر ئاستی ٩٥٪ حەواڵەی دەرەکی رێککەوتوون.













گەلەری