سەردێڕ:

سەرۆکی کۆریای باشوور: داوا لە پەرلەمان دەکەم وەزارەتێک بۆ هاندانی منداڵخستنەوە دابمەزرێنێت

PM:03:03:09/05/2024

1436 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی کەمبوونەوەی ژمارەی دانیشتووانی وڵاتەکەی سەرۆکی کۆریای باشوور داوا دەکات وەزارەتێک بۆ هاندانی منداڵ خستنەوە لە وڵاتەکەیدا دابمەزرێت.


یۆن سۆک یول سەرۆکی کۆریای باشوور لە وتارێکدا رایگەیاند، داوا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی دەکات پێداچوونەوە بە بناغەی حکومەتدا بکات و وەزارەتێکی نوێ دابمەزرێنێت بە شێوەیەک بتوانێت پلانی بەرەنگاربوونەوەی دابەزینی رێژەی گەشەسەندنی دانیشتووان دابنێت.

بەپێی ئامارەکانی حکومەتی سیئۆل، کۆمەڵگەی کۆریای باشور لە ئاستی جیهاندا کەمترین وەچەخستنەوەی هەیە بەشێوەیەک رێژەی لە دایکبوونی منداڵ لە خێزانێکدا ناگاتە یەک منداڵ و لە ساڵی رابردووشدا تەنها ٢٣٠ هەزار منداڵ لەو وڵاتە لەدایکبوون.

پێشبینی دەکرێت، ئەگەر وەچەخستنەوە بەم شێوەیە بەردەوام بێت تا ساڵی دوو هەزار و ١٠٠ ژمارەی دانیشتووانی کۆریای باشوور بۆ نیوە داببەزێت کە لە ئێستادا ژمارەیان ٥١ ملیۆن کەسە.

بۆ ئەو مەبەستە حکومەتی سیئۆل بۆ هاندانی خێزانەکان بۆ منداڵ خستنەوە بودجەیەکی بە قەبارەی ملیارێک دۆلار دانەوە بۆ هاوکاری و پێدانی دەرماڵە بەو خێزانانەی منداڵیان دەبێت، هاوکات لە رێگەی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتیشەوە چەندین دەستپێشخەری بۆ ئەو مەبەستە کراوە.













گەلەری