سەردێڕ:

پارتی ئۆپۆزسیۆن لە هەڵبژاردنی شارەوانی بەریتانیادا سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا

PM:11:22:05/05/2024

2420 جار خوێندراوەتەوە

پارتی کرێکارانی ئۆپۆزسیۆن سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی لە ١٠ ناوچە لە کۆی ١١ ناوچەی بەریتانیا، لەکاتێکدا پارتی پارێزگارانی دەسەڵاتدار زیانێکی گەورەی بەرکەوت و تەنها لە یەک ناوچەدا پۆستی سەرۆکی شارەوانی بەدەستهێنا.


میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، پارتی کرێکاران سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا بەسەر پارتی پارێزگارانی دەسەڵاتدا لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بەریتانیا.

ئاماژە بەوەش کراوە، پارتی کرێکاران بە بەدەستهێنانی هەزار و ١٤٠ کورسی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بەریتانیا، ئەمەش بە بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی پێشوو ١٨٥ کورسی زیادی کردووە.

رۆژی رابردووش، پارتی کرێکاران دیارترین سەرکەوتنی بەدەستهێنا کە دوای ١٤ ساڵ توانی بەسەر پارتی پارێزگارانی دەسەڵاتدا لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا سەربکەوێت و نزیکەی ٤٤٪ـی دەنگەکان بەدەستبهێنێت.

بەپێی دواین ئەنجامی هەڵبژاردنەکان کە ٤٣ ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەبوو، لە کۆی دوو هەزار و ٦٣٦ کورسی ئەنجومەنی شارەوانییەکانی بەریتانیا، پارتی کرێکاران هەزار و ٢٦ کورسی بەدەستهێناوە، بەوەش ١٧٧ کورسی زیاد کرد.

ئەوەش لە کاتێکدایە، هێشتا کاتی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی بەریتانیا دیاری نەکراوە، بەڵام بەپێی یاساکانی ئەو وڵاتە نابێت وادەی هەڵبژاردنەکە لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٥ تێپەڕ بکات.













گەلەری