وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاندووە، بەم زووانە هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە. دەشڵێت، "پڕۆسەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت لەو کێڵگانەی دەکەونە هەرێمی کوردستان کارا دەکەینەوە".
حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق بە میدیای پارتی راگەیاندووە، لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆدان بۆ دەستکردنەوە بە هەناردەی نەوتی هەرێم.
ئاماژەی بەوەش کردووە،
بڕی بەرهەمهێنانی نەوت بەگوێرەی بودجە ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوتە، لهگهڵ ئهوهشدا
وەزارەتی کارەبا گرێبەستی لەگەڵ یەکێک لە کۆمپانیاکانی وەبەرهێنانی غاز لە یەکێک لە کێڵگەکانی
هەرێم واژۆ کردووە.
وەزیری نەوت ئهوهشى
روون كردهوه، لەسەر میكانیزمی هەناردەكردنەوەی نەوت لە مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵ
رێككەوتن لەگەڵ هەرێم كراوە و بەم زووانە دەست بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی
كوردستان دەكرێت.
ئەوەشی خستووەتە روو،
نووسراوێكیان ئاڕاستەی هەرێم كردەوە كە نەوت رادەستی سۆمۆ بكات، هەناردەی نەوتی هەرێمی
كوردستانیش بەبۆری و لەڕێگهی بەندەری جەیهانەوە دەبێت.