سەردێڕ:

کەشناسی: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ باران دەبارێت

AM:11:33:20/09/2024

10544 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت، لە دواى نیوەڕۆدا لە دهۆک و ناوچە شاخاویەکانى هەولێر و هەندێک لە ناوچە سنوریەکانى سلێمانى پێشبینى نمە باران و تاوە باران دەکرێت.


ئەمڕۆ هەینی، بەرێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، لە دواى نیوەڕۆدا لە دهۆک و ناوچە شاخاویەکانى هەولێر و هەندێک لە ناوچە سنوریەکانى سلێمانى پێشبینى نمە باران و تاوە باران دەکرێت و کاریگەری بارانبارینەکە بە لاوازی بەردەوام دەبێت.

ئەوەشی خستووەتە روو، پلەکانی گەرما بە شێوەیکى گشتى نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی لە ناوچە سنووریەکان نزمتر دەبێتەوە بە بەراورد لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

راشیگەیاندووە، سبەی شەممە، ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بە گشتى کەمێک بەرزتر دەبنەوە، بەڵام لە دهۆک پلەکانی گەرما وەک ئەمڕۆ دەبن.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر:٣٥ پلەى سیلیزى

سلێمانی:٣٤پلەى سیلیزى

دهۆک: ٣١ پلەى سیلیزى

کەرکوک:٣٧ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: ٣٤ پلەى سیلیزى

زاخۆ: ٣٠پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : ٢٢ پلەى سیلیزى

سۆران: ٣٢پلەى سیلیزى

گەرمیان:٣٦ پلەى سیلیزى













گەلەری