PM:02:29:25/03/2024
4372 جار خوێندراوەتەوە
بەرپرسی پەیوەندییەکانی نەوەی نوێ رایگەیاند، لەسەر پرسی هەڵبژاردنی هەرێم و بارودۆخی عێراق لەگەڵ بەرپرسی سیاسی باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا کۆبوونەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەدریە ئیبراهیم بەرپرسی پەیوەندییەکانی نەوەی نوێ رایگەیاند، پێشوازی کرد لە لیا مارتن بەرپرسی سیاسی باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا.
ئاماژەی
بەوەش کردووە، لە کۆبوونەوەیاندا باسیان لە هەڵبژاردنی هەرێم و بارودۆخی عێراق و
فشارکردن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردووە لە وادەی دیاریکراوی
خۆیدا.
دەشڵێت،"
جەختمان لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کردەوە".