سەردێڕ:

زانیاری نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو

PM:12:31:13/02/2024

71312 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەرەوە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بڕیارە کۆتایی هەموو مانگێک بەغدا پارە بۆ هەرێم بنێرێت.


چاوگێک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەرەوە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "بە نووسراو وەزارەت داوای کردووە ھاتنى پارە لە بەغدا مانگانە بەردەوام بێت."

وتیشی، بڕيارە كۆتايى ھەموو مانگێك بەغدا پارە بۆ ھەرێم بنێرێت و لەگەڵ گەيشتنى پارە دەست بە دابەشكردنى موچەى مانگى دوو دەكرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا حکومەتی هەرێم و ناوەند رێککەوتن لەسەر ئەوەی تاوەکو هەمواری بودجەی عێراق دەکرێت، بەغدا مانگانە پارە بە قەرز بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت. کە لە سەرەتادا مانگانە بەغدا ٧٠٠ ملیار دیناری دەنارد.

لە ناوەڕاستی مانگی رابردووشدا، نوسینگەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەیاندا بڕیاردراوە لە چوارچێوەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ـدا ٦١٨ ملیار دینار بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێردرێت و رەزامەندیان دەربڕیوە لەسەر دابینکردنی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان، بەپێی بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٤ بەپێی خەرجییە راستەقینەکان.

لە ١ی ئەم مانگەشدا بەغدا ٦١٨ ملیار دیناری بۆ دابەشکردنی مووچە بۆ هەرێم نارد و هێشتا بەشێکی خانەنشینان مووچەیان وەرنەگرتووە.

ئەم مووچەیەی دابەشکرا مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ بوو، لەکاتێکدا فەرمانبەرانی هەرێم مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی رابردوویان وەرنەگرتووە و هێشتا بە فەرمیش حکومەت ئەوەی رانەگەیاندووە چارەنووسی ئەو مووچانە چییان لێدێت.













گەلەری