سەردێڕ:

شاسوار عەبدولواحید: دوو بنەماڵەکە پارە زۆرەکان دەبەن و خەڵک سەرقاڵدەکەن بە شتی بچووکەوە

AM:09:48:12/02/2024

1980 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، پارتی و یەکێتی پارە زۆرەکان دەبەن و لەڕێگای میدیا و کەسانی سەر بە دەسەڵاتەوە خەڵک سەرقاڵ دەکەن بە شتی بچووکەوە و دەیانەوێت دزییە گەورەکان لەبیری خەڵک ببەنەوە.


شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، دەسەڵات لە ڕێگای چەند کەسێکی بەناو ناڕازییەوە خەڵك بە شتی بچووکەوە سەرقاڵدەکات.

دەشڵێت، لە چەند ساڵی رابردوودا ٢٠٠ ملیار دیناری پارەی بەشەخۆراک دیار نەماوە. باسی لەوەشکرد، هەموو مانگێک بە بەهای ٥٠٠ ملیۆن دۆلار نەوتی هەرێم دەڕواتە دەرەوە و پارەکەی نادیارە.

سەرۆکی جوڵانەوەکە ئەوەشی خستەڕوو، هەرکەسێک باسی دوو بنەماڵەکە و سەری سەرەوەی نەکرد لەژێرەوە لەگەڵ دەسەڵاتە. ئاماژەی بەوەشکرد، "پشت بەخوا حکومڕانی دەگرینە دەست و داهاتی وڵات بۆ خەڵک دەگێڕینەوە."













گەلەری