AM:09:43:18/09/2023
2348 جار خوێندراوەتەوە
ئەنجومەنی وەزیران لەبەیەننامەیەکدا بڵاوی کردوەتەوە حکومەتی عێراق زیاتر لە ١٥ملیار دینار بۆ دروستکردنی دیوار لەسەر سنوری سوریا تەرخان دەکات، کەخۆی لەتەواوکردنی ئەو دیوارەدا دەبینێتەوە کە دەکەوێتە باشوری گردۆڵکەی سفوک.
ئەنجومەنی وەزیران لەبەیەننامەیەکدا بڵاوی کردوەتەوە، بڕی ١٥ ملیار و١٤٠ ملیۆن دیناری بۆ وەزارەتی ناوخۆ تەرخان کردوە بۆ تەواوکردنی ئەو دیوارە کۆنکرێتییەی لەنزیک دۆڵی عەجیج کە درێژیەکەی ٥٠ کم دەبێت.
حکومەتی عێراق بەبەردەوامی ئەوە دوپاتدەکاتەوە کە
توندوتۆڵکردنی سنورەکانی لەگەڵ سوریا هۆکارێکی سەرەکییە بۆ ڕێگرییکردن لەبەزاندنی
سنورەکان لەلایەن تێرۆریستانەوە.
ساڵی ٢٠١٥ لە عێراق بنکەیەکی ئاڵوگۆڕی زانیاری لەنیوان
عێراق وسوریاو روسیاو ئێران دامەزرا کە ئامانج لێی ڕوبەروبونەوەی گروپە
چەکدارەکانی سنورەکەن.