سەردێڕ:

پڕۆسەی تۆمارکردن و نوێ کردنەوەی کارتی بایۆمەتری لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێم بەردەوامە

PM:06:15:23/07/2023

10756 جار خوێندراوەتەوە

نوێ کردنەوە و تۆمارکردنی کارتی بایۆمەتی لە پارێزگاکانی هەرێم و عێراق بەردەوامە هاوڵاتیانیش بەرێژەیەکی بەرچاو رۆژانە روو لە بنکەکانی کۆمسیۆن دەکەن.


عەبدولباست دەروێش وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقی لقی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە رێگەی ٤٣ بنکەوە بەردەوامن لە تۆمارکردن و نوێ کردنەوەی کارتی بایۆمەتری بۆ هاوڵاتیان. وتیشی، رۆژانە لە کاتژمێر ٨ی بەیانی بۆ ٣ی دوانیوەڕۆ دەرگای بنکەکانی کۆمسیۆن کراوەیە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە چەند رۆژی رابردوو سێ هەزار دەنگدەری نوێ تۆمار کراون. داواشی لە دەنگدەران کرد تاوەکو حەوتی مانگی ئاب سەردانی بنکەکانی دەنگدان بکەن بۆ نوێ کردنەوە و دەرهێنانی کارتی بایۆ مەتری، چونکە دواتر هاوڵاتیان مافی بەشداری کردنیان لە پڕۆسەی هەڵبژاردن نامێنێت.

هاوکات، خالید عەباس بەرپرسی ئۆفیسی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی لقی دهۆک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە رێگەی ٤١ ناوەند و چەند تیمێکی گەڕۆکەوە بەردەوامن لە تۆمارکردن و نوێ کردنەوەی کارتی بایۆ مەتری دەنگدەران.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێک لە تیمە گەڕۆکەکان لە کەمپی ئاوارەکان بەردەوامن لە تۆمارکردنی دەنگدەران.













گەلەری