سەردێڕ:

وێنە.. لە وەرزی هاویندا؛ پلەی گەرمی لە باکوری کوردستان گەیشتووەتە سفر

PM:11:00:16/07/2023

5040 جار خوێندراوەتەوە

لەلایەک دارستانەکانی لەتاو گەرما دەسوتێت و لەلایەک خەڵکی لە ڕووبار و دەریاچەکان خۆیان فێنک ئەکەنەوە، بەڵام لێرە جیهانێکی ترە و خەڵکی خەریکە ڕەقدەبنەوە.


لە باکوری کوردستان، خەڵکی لەتاو سەرما سۆپاکانیان داگیرساندووە، لە ناوچەکانی دیکەش خەڵکی پروکاون لە گەرما.

هێشتا دووکەڵکێشی خانووەکان لە بەشیک لە ناوچەکانی باکوری کوردستان دوکەڵی لێدێت، و پلەکانی گەرما نزمبووەتەوە بۆ سفری سەدی و چلەی زستانە نەک هاوین.

هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیە باس لەوەدەکەن، "گوێمان لێدەبێت کە گەرما رووی لە زۆرێک لە ناوچەکان کردووە، بەڵام ئێمە هێشتا سۆپا بەکار دەهێنین، ئەوانەی ئەم دۆخەی ئێمە دەبینن سەریان سوڕ دەمێنێت و باوەڕناکەن".

جیاوازی پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی باکور و باشووری تورکیا ٤٠ پلەی سیلیزییە و خەڵکی لە ناوچە گەرمەکان بەهۆی گەرمی تاقەتپڕوکێنی هاوینەوە خۆیان لە ڕووبار و دەریاچەکان فێنک دەکەنەوە.

یەکێک لە گەشتیارەکان دەڵێت، "بەڕاستی ئێرە شوێنێکی زۆر خۆشە و دڵگیرە، دیمەنی تاڤگەکە و جوانییە سەرنجڕاکێشەکەی گەرمای لەبیربردووینەتەوە."

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئێستا جیهان لە مانگی گەرمادایە و خەڵکی فێنککەرەوەکان بەکاردەهێنێنن و بۆ ناوچە ساردەکان گەشت دەکەن.













گەلەری