لیستی موچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێم بڵاوکرایەوە و رۆژی ٦ی مانگ واتە دووشەممە دەست بە وەزارەتی تەندروستی دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت و رۆژی ٢٨ی مانگ بە دابەشکردنی خانەنیشینی پێشمەرگە کۆتایی دێت.
وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم لیستی موچەی مانگی کانوونی دووەمی بڵاوکردەوە و بە گوێرەی لیستەکە یەکەم وەزارەت کە موچە وەردەگرێت وەزارەتی تەندروستییە لە رۆژی دووشەممەدا.
وادەی دابەشکردنی مووچەی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتیەکان بەم شێوەیە دەبێت:
٦ی شوبات، دووشەمە؛ وەزارەتی تەندروستی.
٧ی شوبات، سێشەممە؛ وەزارەتی پێشمەرگە.
٨ی شوبات، چوارشەممە؛ هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ ی پێشمەرگە.
٩ی شوبات، پێنجشەممە؛ وەزارەتی دارایی.
١٢ی شوبات، یەکشەممە؛ وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی دامودەزگاکانی نەوت
و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە.
١٣ی شوبات، دووشەممە؛ هێزەکانی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری و فریاکەوتن.
١٤ی شوبات، سێشەممە؛ کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەسوکاری شەهید و
ئەنفال و زیندانیانی سیاسی.
١٥ی شوبات، چوارشەممە؛ وەزارەتی پەروەردە.
١٦ی شوبات، پێنجشەممە؛ ئەنجوومەن و دەزگای ئاسایش و وەزارەتی کاروباری
کۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.
١٩ی شوبات، یەکشەممە؛ وەزارەتی داد و ئەنجوومەنی دادوەری و وەزارەتی
ئەوقاف.
٢٠ی شوبات، دووشەممە؛ مافی مرۆڤ و دەستەی دەستپاکی و دەستەی وەبەرهێنان و
دەستەی ژینگە و دەزگای مین و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن
و دیوانی چاودێری دارایی.
٢١ی شوبات، سێشەممە؛ وەزارەتی پلان دانان و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و وەزارەتی کشتوکاڵ و
سەرچاوەکانی ئاو.
٢٢ و ٢٣ی شوبات، چوارشەممە و پێنجشەممە؛ خانەنشینی شارستانی.
٢٦ی شوبات، یەکشەممە؛ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و وەزارەتی
رۆشنبیری و لاوان و وەزارەتی کارەبا.
٢٧ی شوبات، دووشەممە؛ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و
شارەوانی و گەشت و گوزار.
٢٨ی شوبات، سێشەممە؛ سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکایەتی
ئەنجوومەنی وەزیران و خانەنشینی پێشمەرگە.
حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم، پێشتر بەڵێنی ئەوەی دابوو هەموو ٢٥ی مانگێک
دەست بە دابەشکردنی موچە بکات، بەڵام تا ئێستا نەک تەنها پابەندی بەڵێنەکەی نەبووە،
ماوەی دوو مانگە، دابەشکردنی موچە دەکەوێتە شەشی مانگی دواترەوە.
بە
گوێرەی داتاکان، داهاتی مانگانەی هەرێم زیاتر لە یەک ملیار دۆلارە و حکومەت بۆ دابەشکردنی
موچە تەنها پێویستی بە ٦٠٠ ملیۆن دۆلار هەیە.
ئـ.ع
ل.ل