PM:09:55:23/10/2025
1348 جار خوێندراوەتەوە
ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، چوار کەسیان به‌تۆمه‌تی دزینی ١٠٠ هەزار دۆلار ده‌ستگیر كردووه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایشی سلێمانی هاتووه، "دوای ئه‌وه‌ی له رۆژی ٤ـی ئەم مانگەدا له یه‌كێك له پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون له شاری سلێمانی، بڕی ١٠٠ هه‌زار دۆلار له‌ماڵێك دزرا، ده‌ستبه‌جێ به‌دواداچوون له‌سه‌ر رووداوه‌كه ده‌ستیپێكرد.
ئاسایشی
سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، "له‌ماوه‌ی كه‌متر له ٤٨ كاتژمێردا چوار تۆمه‌تباری
رووداوه‌كه ده‌ستگیركران.
باسی لەوەشکردووە،
له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه به‌مادده‌ی ٤٤٣ له‌یاسای سزادانی
عێراقی راگیراون و لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كانیان به‌رده‌وامه.