سەردێڕ:

سبەی کێ دەبێتە سەرۆککۆمار؟

PM:10:33:12/10/2022

8908 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی زانیارییەکانی بەردەست ئێن ئاڕتی، یەکێتی لەگەل پارتی و بەشێکی چوارچێوەی هەماهەنگی رێککەوتووە لەکۆبوونەوەی پەرلەمان دەنگ بداتە لەتیف رەشید و پشتی کردووەتە بەرهەم ساڵح.


ئەوەش دوای ئەوەدێت، یەکێتی بە داواکەی بارزانی رازیبووە بە دورخستنەوەی بەرهەم ساڵح، لەملاشەوە لە میدیاکاندا دەڵێت، "بەرهەم ساڵح تاکە کاندیدی یەکێتییە".

ئەوەش لە کاتێکدایە، یەکێتی پێشتر لەگەل چوارچێوەی هەماهەنگی هاوپەیمانە، ئێستا چۆن چوارچێوەی هەماهەنگی پشت دەکاتە یەکێتی و دەنگ دەداتە لەتیف رەشید؟

هەر بەپێى زانیارییەکان، بافل تالەبانی و مەسعود بارزانی و نوری مالیکی رێککەوتوون لەسەر دوورخستنەوەی بەرهەم ساڵح و لە بری ئەو دەنگدەدەن بە لەتیف رەشید و بەپێى راگەیەندراوى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا، پارتى کاندیدەکەى خۆى کە رێبەر ئەحمەدە بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار کشاندووەتەوە.

ئەم ڕێککەوتنەی پارتی و یەکێتی دوای ئەوە دێت کە ساڵێکە پارتى و یەکێتى خۆیان ناکۆک نیشان دەدەن، بەڵام لەسەر دابەشکردنى پلە وز پۆستەکان هاوڕان.

کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دوای ئەوە دێت، هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لەنێوان چوارچێوەی هەماهەنگی، پارتی و یەکێتی و سونەکان پێکهێنرا، دەتوانن رێژەی یاسایی بۆ دەنگدان لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار پێکبهێنن.













گەلەری