ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بارانی بەلێزمە و دروستبوونی لافاو و رۆچوونی زەوی لە ویلایەتی ئاراگوای باکووری ڤێنزوێلا گیانیان لەدەستدا بۆ ٤٣ کەس بەرزبووەتەوە.
دێلسی رۆدریگوێز جێگری سەرۆکی ڤێنیزوێلا، لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای فەرمی وڵاتەکەی، باسی لەوەکرد، لە شاری لاس تیجیریاس لە ئاکامی رۆچوونی زەوی ٤٣ کەس گیانیان لەدەستدا.
رۆدریگوێز ئاماژەی بەوەشکرد، کارەکانی گەڕان
و رزگارکردنی هاوڵاتیان بێ وەستان بەردەوامە ٩٦٪ کارەکانی دووبارە دەستەبەرکردنی
کارەبا بۆ ناوچەکە تەواو بووە و هێڵەکانی تەلەفۆنیش کە زیانی بەرچاویان بەرکەوتووە
بەڕێژەیەکی بەرچاو چاککراونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، نووسینگەی سەرۆکایەتی
لە ناوچەکە دامەزراوە بۆ ئەوەی ٢٤ کاتژمێر خزمەت بە هاوڵاتییان بکات و ههماههنگیی
دەکات بۆ دابهشكردنی خۆراك و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری گشتیی وەک پاككردنهوه و رزگاركردن
و سەرلەنوێ ئاوهدانكردنهوهی ناوچهكه.
هاوکات، نیکۆلاس مادورۆ سەرۆکی ڤێنیزوێلا،
ناوچەکەی بەسەر کردەوە و ئاماژەی بە مەترسیداری دۆخەکە دا و ئەوەی خستەڕوو کە رەنگە ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان
لەدەستداوە بگاتە ١٠٠ کەس.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی دوو هەفتەیە
لە ڤەنزولا لافاوێکی زۆر دروست بووە و بەهۆیەوە هەزاران خانەوادە ئاوارەبوون.

