پسپۆرێکی پێکانە وەرزشییەکان لە بەرنامەی ٣٦٠ی کەناڵی ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، دەیان یاریزان هەن بەهۆی هۆرمۆن و پرۆتینەوە توشی لە بیرچوونەوە بوون و کێشەی تەندروستییان بۆ دروستبووە و دەشڵێت، "یاریزان هەیە توشی نەزۆکی بووە و توانای گونەکانی لاواز بووە."
دکتۆر رەنج رەفیق پسپۆڕی پێکانە وەرزشییەکان ئاماژەی بەوەکرد، بەکارهێنانی هۆڕمۆن و خواردنی پڕۆتین دەکرێت مەترسییەکی زۆر لەسەر ژیانی کەسی بەکارهێنەر دروست بکات، ئەگەر بێت و بەشێوەیەکەی هەڕەمەکی و لەدەرەوەی رێنماییە پزیشکییەکان بەکاربهێنێت.
دەشڵێت، "بەوە هەڵمەخەڵەتێن خاوەنی قۆڵێکی گەورەیە، بەهۆی هۆرمۆن و
دەرزییەوە دەیان گرفتی تەندروستی بۆ دروست بووە."
هەر لە بەرنامەکەدا پزیشکێکی پسپۆری پێکانە وەرزشییەکان باس لەوە دەکات،
گەنج چووەتە لای پێنج ساڵە نەزۆکە بەهۆی هۆرمۆنەوە.
لەبارەی کچان و ژنانیشەوە باسی لەوەکردووە، هەندێک هەیە بەهۆی هۆرمۆنەوە
ئێستا ریش دەتاشێت و دەنگی گۆڕاوە و هاوشێوەی دەنگی پیاوانی لێ بەسەر هاتووە.
پزیشکەکە ئەوەشی خستەڕوو، ئەوانەی بە کاتێکی کەم ماسولکە دروست دەکەن زۆر
بە ئاسانیش لە دەستی دەدەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو هۆرمۆن و پرۆتینانەی دێنە هەرێم بە کوالێتی کۆنترۆڵدا
تێناپەڕێن و بە قاچاغ هاوردە دەکرێت هەر بۆیە دەکرێت کێشەی گەورە بۆ کەسی
بەکارهێنەر دروست بکەن.