PM:09:56:14/09/2022
10260 جار خوێندراوەتەوە
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە گەرمیان ئاماژەی بەوەکرد، ژنێکی کورد کە خەڵکی ئیدارەی گەرمیانە، لەگەڵ هاوسەرەکەیدا لە وڵاتی ئێران بووە تووشی رووداوی هاتوچۆبوون و بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە و هاوسەرەکەشی بریندار بووە.
بەگوێرەی وتەی کەسوکاری ژنەکە، کە ناوی خەرمان عەبدولمحەمەد و فەرمانبەری زانکۆی گەرمیان بووە، ئەمشەو توشی رووداوەکە بووە و راستەوخۆ گیانیلەدەستداوە و هاوسەرەکەشی برینداربووە.
هاوکات، باس لەوەشکراوە بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا تەرمی ژنەکە بگەڕێندرێتەوە
هەرێمی کوردستان.
بڕیار جاف، گەرمیان
