سەردێڕ:

لە پێکدادانى نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان نزیکەی ١٠٠ سەربازی ئەرمەنی کوژراون

PM:09:14:14/09/2022

3204 جار خوێندراوەتەوە

لە دواین پێکدادانی سەربازانی ئەرمینیا و ئازەربایجان، نزیکەی ١٠٥ سەربازی ئەرمەنی و ٥٠ سەربازی سوپای ئازەربایجان کوژراون و سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیاش داوای هاوکاری سەربازی لە روسیا دەکات.


نیکۆل پاشینیان سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا لە وتارێکدا لە پەرلەمانی ئەرمینیا رایگەیاند، بەپێی دواین ئامارەکان بەهۆی پێکدادانی جەنگی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان نزیکەی ١٠٥ سەربازی ئەرمینی کوژراون.

ئاماژەی بەوەشدا، داوای هاوکاری سەربازیان لە روسیا کردووە و بۆ ئەو پرسەش داوایان لە وڵاتانی هاوپەیمانی ئەریمینیا کردووە پرسی جەنگی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تاوتوێ بکرێت.

لەلای خۆشیەوە حکومەتی ئازەربایجان رایگەیاند، ئامادەن بۆ رادەستکردنەوەی تەرمی ١٠٠ سەربازی ئەرمەنی کە لەپێکدادانی ناوچەی یەریڤان کوژراون.

وەزارەتی بەرگری ئازربایجان ئەوەشی خستەڕوو، سوپای ئەرمینیا لە شەوی ١٢ی ئەیلول و بەرەبەیانی رۆژی ١٣ی ئەیلول هەڵمەتێکی سەربازی بە ئاڕاستەی ناوچەکانی داشکەسەن و کەلبەجەر و لاجین و زەنگیلان لە سنووری ئازەربایجان ئەنجامداوە.

باسی لەوەشکرد، چەند پێگەیەکی سەربازی لە سنوورەکانی ئازەربایجان لەلایەن هێزەکانی ئەرمینیاوە بە چڕی تۆپباران کرابوون و بەهۆی ئەو تۆپبارانەوە نزیکەی ٥٠ سەربازی سوپای ئازەربایجان کوژران.













گەلەری