PM:07:42:14/09/2022
21832 جار خوێندراوەتەوە
راوێژکاری پێشووتری سەرۆک کۆماری عێراق لە تاوتوێی ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، چانسی لەتیف رەشید بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار زۆرە و دەشڵێت، "بەرهەم ساڵح جارێکی دیکە پۆستەکە وەرناگرێتەوە."
عەبدوڵا عەلییاوایی راوێژکاری پێشووتری سەرۆک کۆماری عێراق و ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی عێراق لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، تەنها پارتی دژی بەرهەم ساڵح نییە و ٩٠٪ی چوارچێوەی هەماهەنگییش دژی ئەوەن جارێکی دیکە ببێتەوە بە سەرۆک کۆمار.
وتیشی، "سوننەکان بە بارزانییان وتووە پشتگیری کەسێک دەکەن ئەوان رەئیان
لەسەر بێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، رێککەوتنی نوێ کراوە لە نێوان پارتی و یەکێتی بەڵام
ئاشکرای ناکەن و لەتیف رەشید بەهێزترین کاندیدە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.