سەردێڕ:

نوێنەری ناتۆ: ئاسایش و سەقامگیری عێراق بۆ ناوچەکە و ناتۆش گرنگە

PM:06:39:14/09/2022

2304 جار خوێندراوەتەوە

نوێنەری هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی ناسراو بە "ناتۆ" رایگەیاند، ئارەزوومەندن بە فراوانکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق و وتیشی، "ئاسایش و سەقامگیری عێراق بۆ ناوچەکە و هاوپەیمانی ناتۆ مایەی گرنگی پێدانە."


وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش راگەیندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەدا، ئەمڕۆ چوارشەممە فوئاد حسێنی وەزیری دەرەوە لە نوسینگەی وەزارەت لە بەغدا پێشوازی لە جیۆڤانی ئەینۆتشی نوێنەری نوێی ناتۆ کرد.

باسی لەوەشکردووە، کاروبارەکانی وەک راهێنانی هێزە ئەمنیەکانی عێراق و ئامۆژگاری سەربازی لە چاوپێکەوتنی نێوان هەردوولا خراوەتەبەر باس، لەگەڵ باسوخواسی ئامڕازەکانی ئاسانکاری هاوپەیمانی ناتۆ لە فراوانکردنی ئەرکەکانی راهێنانی هێزەکانی پۆلیسی عێراق.

لەلای خۆشیەوە جیۆڤانی ئەینۆتشی نوێنەری هاوپەیمانی ناتۆ سوپاسی وەزیری دەرەوەی عێراقی لە رۆڵی لە ئاسانکردنی ئەرکەکانی نوێنەرایەتی هاوپەیمانی ناتۆ کرد و دڵخۆشبوو بە جێبەجێکردنی ئەرکی نوێ لە عێراق و وتیشی کۆماری عێراق بەردەوامبووە لە پشتیوانی سەربازیی و هەرگیز چەقبەستوو نەبووە لە پاراستنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا.

ئەوەشی خستەڕوو، هاوپەیمانی ناتۆ ئارەزوومەندی چەسپاندنی پەیوەندیەکانی عێراقە لە هەموو ئاستەکان لە ماوەی داهاتوودا، هاوکات باسی لە سنووردارنەکردنی ئاستی سەربازی و ئەمنی کرد و گرنگی کاری بەکۆمەڵی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دووپات کردەوە.













گەلەری