سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا و دوانی دیکەش برینداربوون

PM:05:13:14/09/2022

2532 جار خوێندراوەتەوە

کەمێک پێش ئێستا لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای چەناخچیا کە لە نێوان پاسێکی گواستنەوەی گەشتیار و ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا روویداوە، کەسێک گیانی لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.


بەڕێوەبەری کارگێڕی سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، رووداوەکە لە نزیک گوندی چەنخچیا لەسەر رێگای نێوان سلێمانی و سەیدسادق روویداوە.

عێرفان عەلی بەڕێوەبەری کارگێڕی سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەکردووە ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە و دوو کەسەکەی دیکەش برینداربوون لە رەگەزی نێرن.

هاوکات باسی لەوەشکردووە، یەکێک لە بریندارەکان دۆخی تەندروستی باش نییە و بە سەختی برینداربووە.

گۆران لوقمان، سلێمانی













گەلەری