کۆنفرانسی رۆژنامەنووسی نەوەی نوێ
PM:04:16:14/09/2022
4912 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، وتەبێژی حکومەتی هەرێم دوێنێ ١٥ خولەک قسەی کرد بەڵام بچوکترین بەڵگە یان ژمارە یان داتای نەخستەڕوو لە کاتێکدا ئێمە دەڵێین ٢٢ ملیار دۆلار دیارنەماوە لە ماوەی سێ ساڵی کابینەی نۆیەمدا.
هیمداد شاهین وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، تەحەدای سەرۆکی حکومەت و حکومەت و جێگرەکەی و وتەبێژەکەشی دەکەن کە ئەگەر رێگا بدەن پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنەکەیان لە پەرلەمانی هەرێم و یەکێک لە پەرلەمانی عێراق بۆ ماوەی مانگێک لەناو دامەزراوەکانی حکومەت بن بۆ لێکۆڵینەوە لەو پارەیەی دیارنەماوە
هیمداد شاهین وتیشی، "پەرلەمانتارەکانی بەغدامان ئاگادارن و دەزانن و
بە داتاو و ژمارە لەلایانە کە سەرو ١٠٠ ملیار دۆلار هاتووە بۆ حکومەتی هەرێمی
کوردستان، بەڵام ئەو پارەیە نازاندرێت کە چی لێ هاتووە و بۆ کوێ چووە."
باسی لەوەشکرد، وتەبێژی حکومەت ئاماژەی بەوەکردووە کە نزیکەی ٤٥ ترلیۆن
دینار داهاتی حکومەت بووە و وەک هێزێکی ئۆپۆزسیۆن دەیانەوێت بزانن ئەو داهاتە چی
لێ هاتووە؟ بۆ کوێ رۆییوە و کێ خەرجی کردووە؟
دەشڵێت، "پێویستە تەنها ژمارە فڕێ نەدرێت و وەڵامی رۆژنامەنووسان نەدرێتەوە
و وتەبێژی حکومەت بڕوات بەبێ ئەوەی ئامادە بێت هیچ شتێک لەبارەیەوە روونبکاتەوە و
کۆمەڵێک کاغەزی پێ بێت کە وەک خۆی دەڵێت گومانیان هەیە کە کاغەزی سپی بووبن ئامادە
نەبێت هیچ داتایەک بە رۆژنامەنووسان بدات."