جێگری وەزیری بەرگری ئۆکرانیا رایگەیاند، لە ماوەی هەفتەیەکدا سێ هەزار و٨٠٠ کیلۆمەتر زەویان لەژێر دەستی روسییەکان کۆنترۆڵکردووەتەوە و سەرۆکی ئەو وڵاتەش رایگەیاند، شەش هەزار کیلۆمەتر لە سەرەتای ئەم مانگەوە کۆنترۆڵکراوە.
هانا مالیار جێگری وەزیری بەرگری ئۆکرانیا لە کەناڵی فەرمی ولاتەکەیەوە رایگەیاند، سوپاکەیان سێ هەزار و ٨٠٠ کیلۆمەتری لە باشوری رۆژهەڵاتی وڵاتەکەی کۆنترۆڵکردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا،
لەو رووبەرەدا ١٥٠ هەزار هاوڵاتی ئۆکرانی دەژین و ٣٠٠ باڵەخانەی نیشتەجێبوون لە ئێستادا
ئارامن و لە ژێر کۆنترۆڵی سوپادان.
ئەوەشی خستەڕوو،
تا ئێستا جەنگ بەردەوامە و سوپای ئۆکرانیا بەردەوام دەبێت لە کۆنترۆڵکردنەوە تا بە
تەواوی شارۆچکەی خارکیێڤ کۆنترۆڵ دەکاتەوە.
لایخۆشیەوە ڤۆلۆدیمیر
زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، لە سەرەتای مانگی ئەیلوولەوە شەش هەزار کیلۆمەتریان
کۆنترۆڵکردووەتەوە و ئەو ناوچانە ئیستا ئارامن.
ئەمەش دوای ئەوەدێت،
نزیکەی هەشت مانگە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا
بەردەوامە.