ڤێدیۆی کچێکی لوبنانی کە بەچەکەوە چووەتە سەر بانکێک و دوای پارە دانراوەکانی لەو بانکە دەکاتەوە بڵاوبووەتەوە و کاردانەوەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی لێکەوتەوە.
لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا سالی کە کچێکی لوبنانیە بە چەکەوە داوا لە کارمەندەکانی بانکەکە دەکات ٢٠ هەزار دۆلار کە لە بانکەکە دایناوە پێیبدەنەوە.
کارمەندی بانکەکە پێیان راگەیاندووە کە پارەیان بە چەک نیە بەڵام پاش ئەوەی کچەکە هەڕەشەی
لێکردووەن پێی وتوون ئەگەر پارەکەم نەدەنەوە خۆم دەسوتێنم.
میدیا لوبنانیەکان باسیان لەوەکرد ئەو کچە
ناوی سالیە و پارەکەی بۆ چارەسەری خوشکەکەی پێویست بووە کە توشی نەخۆشی شێرپەنجە
بووە.
و ئاسایشی گشتی لوبانیش رایگەیاند، سالی دەستگیرکراوە و
تۆمەتبارە چونکە چەکی بەکارهێناوە