کوردستان- بارزان- گەلی زۆرگڤان
PM:01:28:14/09/2022
8580 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما زیاتر بەرەو نزمبوونەوە دەچن و خێرایی با زیاتر دەبێت.
کەشناسی هەرێم پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند و بەپێی کەشناسی، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکی سووک لە هەندێک ناوچەکاندا لە کاتەکانى پاش نیوەڕۆ لەگەڵ زیادبوونى خێراى با.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە بە بەرارورد بە تۆمارکراوەکانى ڕۆژی پێشوو.
لەباری سبەی پێنجشەممەشەوە
ئەوە هاتووە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی
گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 36
سلێمانی: 35
دهۆک: 35
کەرکوک: 40
هەڵەبجە: 37
زاخۆ: 37
سۆران: 35
گەرمیان: 41