PM:12:56:14/09/2022
4568 جار خوێندراوەتەوە
به‌پێى نوسراوێكى وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى په‌رله‌مان، کە ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى کوردستانی كردووه تیایدا هاتووە، "پشتیوانى ڕا و بۆچوونی وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان دەکەین، سه‌باره‌ت به ڕه‌تكردنه‌وه‌ى پڕۆژە یاسای پێشنیازکراو بە ناوی (یاساى ناونانى چه‌مچه‌ماڵ به پایته‌ختى شه‌هید و ئه‌نفالكراوان)."
نووسراوەکە واژۆی ڤالا فەرید وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمانی بەسەرەوەیە و لە نووسراوەکەدا هاتووە، "هۆكارى ڕه‌تكردنه‌وه‌كه ئه‌وه‌یه كه زۆرێك له ناوچه‌كان خاوه‌نى شه‌هیدن و یاده‌كانیش له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كان ده‌كرێنه‌وه."
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە سەردەمی خولی چوارەمی پەرلەماندا مۆنۆمێنتی
ئەنفال لە چەمچەماڵ پێشنیازی کردووە بۆ پەرلەمان تاوەکو وەکو پایتەختی شەهیدان و
ئەنفالکراوان بناسرێت، بەڵام بەخۆی پەککەوتنی پەرلەمانەوە ئەو کاتە دەنگ لەسەر
پرۆژە یاساکە نەدرا.
لەماوەی رابردوودا و لە سەردەمی رژێمەکانی پێشوودا خەڵکی ناوچە
جیاوازەکانی کوردستان یان ئەنفال یان کیمیا بران دەکران، یانیش شەهید دەبوون و
هەندێک ناوچەش راگواستنی خەڵکەکەی دەکرا، کە بەشێکی ئەوانەش پەیوەندی بە
"تەعریبکردن واتە زۆرکردنی دانیشتووانی عەرەب لە ناوچەکە و کەمکردنەوەی کورد
بە مەبەستی ئەوەی وەک ناوچەیەکی عەرب نشین بناسرێت"، لەلایەن رژێمە دکتاتۆرەکانی
پێشووەوە دەکران.
قەزای چەمچەماڵیش یەکێکە لەو ناوچانەی هەرێم خاوەنی ژمارەیەکی زۆر لە
شەهید و ئەنفالە و هەموو ساڵێک لە ١٤ی نیساندا یادی ئەو کۆمەڵکوژییە دەکرێتەوە. کۆمەڵکوژیی ئەنفالی کورد لە رێگەی هەشت
قۆناغ جێبەجێکرا، کە قۆناغی یەکەم لە دۆڵی جافایەتی، لە ٢٣ی شوباتی ١٩٨٨ دەستیپێکرد،
دوایین قۆناغیش لە بادینان لە ٢٥ی ئابی ١٩٨٨ بوو، لە میانی پرۆسەکەدا زیاتر لە
چوار هەزار گوند وێران بوون و نزیکەی ١٨٢ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستدا.
