سەردێڕ:

لە دژی گواستنەوەی عەلوەی پێنجوێن خۆپیشاندانکرا

AM:11:24:14/09/2022

3400 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە دژی گواستنەوەی عەلوەی پێنجوێن کاسبکارانی عەلوەکە گردبوونەوە و دوا دەکەن عەلوەی دیکە نەکرێتەوە و دەڵێن، "کردنەوەی عەلوەی نوێ تەنها قۆرغکارییە."


ئاماژەی بەوەشدا لە گردبوونەوەکەدا نزیکەی ٢٠٠ کاسبکار و خاوەن دووکان بەشدار بوون.
شەوی رابردووش نوسینگەی عەلوەی پێنجوێن راگەیاندراوێکی بڵاوکردوە و تێیدا داوای لە جوتیاران کرد تا ماوەیەکی نادیار بەرهەمەکانیان نەهێنن بۆ عەلەوەکە تا تووشی زیان نەبن. 
ئاماژە بەوەشدراوە، "ئەمڕۆ لە هیچ عەلوەیەکی پێنجوێن و گەرمک کار ناکەن و بۆ ماوەیەکی نادیار لە کار دەوەستن بە هۆکاری ڕێگریکردن لە کردنەوەی ئەو عەلوە تازەیەی کە بڕیارە بکرێتەوە."
ئەوەشخراوەتەڕوو، "کردنەوەی ئەو عەلوەیە تەنها قۆرخ کاریەکە و هیچی دیکە، بەڵکو بەزیانی جوتیار و خاوەن عەلوەکانی پێنجوێن دەشکێتەوە."













گەلەری